AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٦ ٠٧:١١

لە پەیامێکدا راگەیێندرا؛

هەڵوێستی ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر سووکایەتی بە قورئان لە ئەورووپا

هەڵوێستی ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر سووکایەتی بە قورئان لە ئەورووپا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاردانەوەیان بە سووکایەتی کردن بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام لە چەند وڵاتی ئەورووپی نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سووکایەتی بە قورئان لە چەند وڵاتی ئەورووپایی بە توندی ئیدانە کرد.

ڕێبەری جەختیان کرد کە سووکایەتی ئەم دواییە بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و قورئانی کەریم لە چەند وڵاتی ئەورووپایی نیشانەی دوژمنی لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامە و هەموو ئازادی خوازانی جیهانیان بۆ بەرەنگاریی سیاسەتی دزێوی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و رق و قین بڵاوکردنەوە بانگهێشت کرد.

دەقی هەڵوێست گرتنەکەی ئایەتوڵا خامنەیی لە لاپەڕەی تویتری نووسینگەکەی ڕێبەری ئێراندا بەم شێوە بڵاو بووەتەوە.

سووکایەتی شێتانە بە قورئان بە دروشمی ئازادی ڕادەربڕین نیشان دەدات کە هێرشی ئیستکبار بنەماکانی ئیسلام و قورئانە.سەرەڕای پیلانی ئیستکبار، قورئان رۆژ لە دوای رۆژگەشاوەتر دەبێت و داهاتوو هەر هی ئیسلامە. هەموو ئازادی خوازانی جیهان بۆ بەرەنگاریی سیاسەتی دزێوی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و رق و قین بڵاوکردنەوە، کار بکەن.

News ID 44880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha